پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی خواردنه‌وه كهولییه‌كان له تكریت و داخستنی سه‌رجه‌م فرۆشگا‌كان.
بەپێی نوسراوێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تەمووز بە ژماره 4549/1 بڵاوکراوەتەوە و واژووی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا عه‌بد ئه‌لجبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دینی لەسەرە و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین و قایمقامیه‌تی قه‌زای تكریت کراوە، ئاماژە بەوە کراوە، سه‌رجه‌م فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان له شاری تكرین دابخرێن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، به‌هۆی قبوڵنه‌كردنی دیارده‌ی فرۆشتنی خواردنه‌وه كهولییه‌كان له شاری تكریت به‌هۆی تایبه‌تمه‌نی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه، بڕیاردرا فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان دابخرێن، هاوکات داواش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین و قایمقامیه‌تی قه‌زای تكریت کراوە، کە ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و رێوشوێنی پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە بگرنه‌به‌ر.