شیلان ئاکچان، خانمە گۆرانیبێژ و فاشیۆنی کورد وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە چەند تاتۆیەک لەسەر جەستەی دەرکەوتووە
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستا گرام شیلان وێنەیەکی خۆی بە جلی تەخەروجەوە بڵاوکردووەتەوە، کە بە ئاشكرا دوو تاتۆ لەسەر جەستەی دەردەکەوێت، یەکێکیان لەسەر دەستی و تاتۆیەکی دیکەشی لە نێوانی سنگی دەرکەوتووەو سەرنجی هەوادارانی بۆلای خۆی راکیشاوە.
شیلان ئاکچان پێشتر وەک خانمە مۆدێل ناوبانگی دەرکرد و و دواتریش وەک بێژەر لە کەناڵی نێت تیڤی دەستی بەکارکردن کرد، لە ئێستاشدا وازی لە کاری بێژەری هێناوەو سەرقاڵی کاری بزنسە.