بەم هاوینە دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن روودەدات

پسپۆرێکی کەشناسی پشێبینی دەکات کەشێکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات و عێراق و هەرێمیش دەگرێتەوە.

سادق عەتیە پسپۆرێکی بواری پێشبینیکاری کەشوهەوا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی بڵاوکردەتەوە، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەرۆژانی داهاتوودا کەشوهەوای عێراق بەتەواوی دەگۆڕدرێت و کەشوهەوا زۆر خۆش دەبێت و پلەی گەرمای بەتەواوی دادەبەزێت لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بە دوو پلە تا سێ پلە".

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات دابەزینی پلەی گەرمای لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبکات.

سادق عەتیە دەشڵێت" هەڵکردنی رەشەبای باکوری رۆژئاوا بەردەوام دەبێت، هەروەها لە رۆژی پێنج شەممەوە پەڵە هەور لە باشوورو ناوەراستی عێراق دەردەکەوێت".



PM:02:06:11/07/2018