نەوەی نوێ داوا دەکات هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت

نەوەی نوێ کە هێزێکی تازە دروستبووی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانە داوا دەکات هەڵبژادنی سەرۆکی هەرێم لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە دانیشتنەکانی ئەمڕۆی پارلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای پارتی بۆ هەڵپەساردنی پۆستی سەرۆکی هەریم داوا دەکات، نەوەی نوێ داوا دەکات " هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستان سەرۆکێکی تر بە خۆیەوە ببینێت جگە لە بارزانی لە بەر ئەوەی بارزانی بۆی نیە خۆی کاندید بکات، ناکرێت پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵپەسێردرێت یان هەڵوەشێندرێتەوە. لەکاتێکدا کە بارزانی بۆی نەبێت خۆی کاندید بکات نابێت دەرگای سەرۆکایەتی هەرێم دابخرێت تائەوکاتەی پارتی دەیەوێت".

هەروەها هاتووە " پێمان سەیرە لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی خەریکی ئەوەبن کێشەکە بۆ پارتی چارەسەربکەن و یاساکە هەلپەسێرن تا ئەوکاتەی بارزانی ئامادە دەبێت بۆ خۆ کاندیدکردنەوە".

نەوەی نوێ رایدگەیەنێت " ئیمە بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنین  هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم یان هەڵپەساردنی، بە مانای هێشتنەوەی هەر دو دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لە دەستی پارتیدا و بەردەوامیی دان بە قەیرانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان". 

لە کۆتایی نەوەی نەوێ داوا دەکەین هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم لە وادەی خۆیداو لەگەڵ هەلبژادنی پارلەمانی کوردستاندا ئەنجام بدرێت.



PM:02:17:11/07/2018