پەرلەمان دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی هەڵپەسارد

پەرلەمانی کوردستان یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی پەسندکرد.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد و بە گوێرەی یاساکە ، هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامنادرێت، کە بڕیارە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە بەشێکی دیکەی یاساکەدا هاتووە، پێویستە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یەکەمیدا لەژێر رۆشنایی پێوەرە گشتییە دەستوورییەکان بڕیار لەسەر چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بدات.


ئەم یاسایە دوو پڕۆژەی بۆ ئامادەکرابوو لە لایەن گۆڕان و پارتییەوە هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەنگیان بە پڕۆژەیاساکە نەدا.



PM:02:40:11/07/2018