بەوێنە .. رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەی لەبەلەمێکدا دەرکەوت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگالی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، دوای دۆڕانی تیپەکەیان و پەیوەندی بە یانەی یوڤانتسی ئیتالیەوە، لە پشووەکەیدا لەگەڵ خۆشەویستەکەی و کوڕە گەورەکەی دەرکەوت.

دوێنی سێشەممە 10ی تەموز ڕۆناڵدۆ لە ھەژماری فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا، وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ جیۆرجینا (ڕۆدریگێز)ی خۆشەویستەکەی و کوڕە گەورەکەی بڵاو کردەوە و کە تێیدا لە ناو بەلەمێکدان و پشووەکانی هاوینە بەسەر دەبەن.

ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ و ھەڵبژاردە و یانەکەشی، تا ئێستا چوار جار خەڵاتی باڵۆن دۆر (باشترین یاریزانی جیھان)ی بەدەست ھێناوە، چەند ڕۆژێکیشە ئەو یاریزانە ریاڵ مەدریدی جێهشت و پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسەوە کرد.



PM:04:48:11/07/2018