خانمە پێشکەشکارە بەناوبانگەکەی ئێن ئاڕ تی لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە؟

ژاڵە ڕەسوڵ پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو لە ڕێگەی ئینستاگرامی تایبەتی خۆیەوە وەڵامی زۆرێک لە پرسیاری هەودارانی دایەوە.

ژاڵە لە ڕێگەی ستۆری ئینستاگرامەکەیەوە ڕایگەیاند هەرکەسێک پرسیاری هەیە دەتوانن پرسیاری لێ بکەن و ئەویش وەڵام دەداتەوە.

ئەو لەو وەڵامانەدا ئاشکرایکردووە کە هاندەری یانەی ڕیاڵ مەدریدە و نەشتەرگەری جوانکاری تەنها بۆ لوتی ئەنجامداوە و فیلەری نەکردووە، هەروەها لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٤ە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە؟ ئەو دەڵێت ئەو قسانە دورن لە ڕاستییەوە و لە هاوسەرەکەی جیانەبووەتەوە.



PM:07:47:11/07/2018