وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند له20ی مانگه‌وه پاره‌كه‌ی
به‌غدا ڕه‌وانه ده‌كرێت و ڕاسته‌وخۆ دوای
گه‌یشتنی پاره‌كه، موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم بە SNNی ڕاگەیاندووە، "سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه‌ی تائێستا موچه‌یان
وه‌رنه‌گرتوه، بهخشتهیهك وه‌زاره‌تی دارایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی
داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و داهاتی ناوخۆ‌و پاره‌كه‌ی به‌غدا دابه‌شیده‌كات".
وتوشییەتی "له‌مانگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه به‌ڕێكوپێكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
دابه‌شكراوه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت و هیچ گرفتێكیش نه‌هاتۆته پێشه‌وه".
ڕاشیگەیاندووە، " له20ی هه‌موو مانگێك به‌غدا پاره‌كه ڕه‌وانه
ده‌كات، ته‌نها مانگی ڕابردوو له 10ی مانگه‌وه ناردی به‌هۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه،
بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو ده‌ینێرێت، به‌گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش
ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه ده‌كرێت
كه تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه".