کچێک لە سلێمانی: لە مانگێکدا ڕەفزم بە 250 کوڕ داوە

کچێکی خەڵکی شاری سلێمانی کە کاری مۆدێل دەکات دەڵێت لە ماوەی مانگێکدا 250 "رەفز" دەدەم بە کوڕان داوە و دەشڵێت پێم ئەڵێن "نانسی عەجرەمی سلێمانی"
هەڵالە لە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی دواڕۆژ دەڵێت، بەهۆی بەناوبانگیەکەمەوە نامەیەکی زۆرم بۆ دێت و ئەوانەش لە رێگاوباندا دەمبینن و دەمناسن داوای پەیوەندییەکی زۆر زۆرم لێ دەکەن، بەڵام من رەتیان دەکەمەوە، و مانگێکدا زیاتر لە 250 جار رەفزم داوە بە کوڕان، ئەمەش بەهۆی لوت بەرزیمەوە نییە، بەڵام رەنگە نەتوانی لەگەڵ هەندێک کەسدا بگونجێیت .
هەڵاڵە بە وتەی خۆی بە نانسی عەجرەمی سلێمانی ناوی دەبەن و دەڵێت، لە ناو هەوادارەکانمدا بەوە ناسراوم  پێم دەڵێن تۆ نانسی عەجرەمی سلێمانی و شێوەت لەو دەچێ منیش دڵخوشم بەو قسانەیان و سوپاسیان دەکەم .
ئەو خانمە مۆدێلە وتوشیەتی بۆ داهاتوو کاری زۆرم دەبێت و بەنیازم لە دراما و بەرهەمی نوێدا بەشداری بکەم و لە کاری ئەکتەرییەوە دەستم کردووە بە کاری مۆدێل و بۆجەژنی قوربان خەریکی فیلمێکی سینەماین.


PM:09:15:11/07/2018