وەزارەتی تەندروستی: تای خوێنبەربوون کۆتایی هات

وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند تای خوێن بەربون ھیچ مەترسییەکی لەسەر ھەرێمی کوردستان نەماوە.

د.رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی ھەرێم بە کوردساتی وتووە: لە ئێستادا ھیچ توشبوویەک بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمدا نییە، ئەو حاڵەتەش کە لە ھەولێر تۆمارکرابوو چاکبۆتەوەو نەخۆشخانەی جێھێشتووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە حاڵەتەکە لە پارێزگای سلێمانی تۆمار نەکراوەو تەنھا یەک حاڵەت لە ھەولێر تۆمارکرابوو ئەویش چارەسەر کراوە.



PM:11:10:11/07/2018