لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، لە دووەم یاریدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای دۆڕانی ٢-١ بە کرواتیا لە مۆندیالی ٢٠١٨ ماڵئاوایی کردو هەڵبژاردەی کرواتیاش گەیشتە یاری کۆتایی.
کرواتیا هەرچەندە لەخولەکی ٥ گۆڵێکی لە لایەن یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تریپر لێکرا، بەڵام توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.
هەردوو گۆڵەکەش پێرسیچ و ماندزۆکیچ لە خولەکەکانی ٦٨ و ١٠٩ تۆماریان کرد.
بڕیارە یاری کۆتایی لە نێوان فەرەنساو کرواتیا لە رۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێت و یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارشەمیش لە نێوان ئینگلتەراو بەلجیکا لە رۆژی شەممە دەبێت.