نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی تەموز نرخی دۆلار روی لە بەرزبوونەوە کردو سەرجەم دراوەک بیانییەکانی دیکەش بەرامبەر دیناری عێراق نرخێكی نوێیان تۆمار كرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو٥٥٠دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو٥٠٠دینار بوو.

- نرخی ١٠٠یۆرۆ بە ۱٤٠ هەزارو ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ۲٤ هەزارو ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٥ هەزارو ٧٠٠ دینار.



AM:10:00:12/07/2018