پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن: لە سلێمانی شەفافیەت لە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان نەبوو

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەینن نەبوونی شەفافیەت لەكارەكانی كۆمسیۆن وەڵامنەدانەوەی پرسیاری رێكخراوەكان‌و پێنەدانی ئەنجامی كۆتایی بەدەست یەكێك تربووە لەگرفتەكانی پرۆسەی جیاكردنەوەكە.

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لە ڕاپۆرتەکەیدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە ڕایگەیاند پرۆسەكە بەپێی دەقی یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەبووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی تەنها 188سندوق جیاكردنەوەی بۆ ئەنجامدراو، هیچ بنەمایەكی روون نەبوو، كەبۆ ئەم سندوقانە پرۆسەی جیاكردنەوەی بۆ ئەنجامدەدرێت.

هەر لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتوە ژمارەی ئەو سندوقانە خراوەتەروو كە قردێلەی سورییان لێدراوەو 56 سندوقەو هیچ بڕیاریكیان بۆ ئەمانە.


PM:12:19:12/07/2018