ته‌نها له ماوه‌ى مانگێكدا نزیكه‌ى
150 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیانه‌وه ئیحاله‌ى سلێمانى ده‌كرێن و و به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت حاڵه‌تێكى
ئاساییه.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى
خۆجێی گه‌رمیان كه ئامارى به‌شى کردە پزیشکیەکانی گەرمیانى تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه
و ئه‌م به‌شه تایبه‌تمه‌نده به ناردنى نه‌خۆش له‌گه‌رمیانه‌وه بۆ سلێمانى له رێگه‌ى
ئه‌مبوڵانسه‌وه، رێژەی ناردنی نەخۆش لە مانگێکدا كه‌متر نیه له 100 حاڵه‌ت.
جێگری بەرپرسی کردە پزیشکیەکانی گەرمیان،
رەفیق قادر، دەربارەی رێژەی ناردنی نەخۆش دەڵێت: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە مانگانە
دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی لەنێوان 100بۆ 150 نەخۆش دەبێت، هیچ مانێگ لە
100 نەخۆش کەمترمان نەبوە".
به پێی زانیارییه‌كانى راپۆرته‌كه دەریدەخات رێژەی ناردنی نەخۆش لە ئاستێکی بەرز دایە،
و به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ناردنى نه‌خۆش به حاڵه‌تێكى ئاسایی وه‌سف ده‌كات.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان
پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شى رادیۆى ده‌نگ و رێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكیه و به
دواداچون بۆ كێشه و گرفته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده ده‌كات له سنورى
گه‌رمیان