چوار لایەنە ناڕازییەکە بایکۆتی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە هەولێر دەکەن

ئەمڕۆ پێجشەممە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ 214 سندووق لە هەولێر دەستی پێ‌ كرد و چوار لایەنە ناڕازییەکەی هەرێم بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد.


 پەیامنێری سپی لە هەولێرەوە رایگەیاند، هەریەک لە (بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی،  یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی) بایكۆتی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیان كرد و هۆڵەکەیان بەجێ هێشت.

ئااماژەی بەوەشدا بڕیارە ئەو چوار لایەنە ناڕازییە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر هۆكاری بایكۆتكردنەکەیان ئاشكرا بكەن و هەڵوێستی كۆتای خۆیان  لەسەر پرۆسەی جیاکردنەوەید ەنگەکان بەدەست رابگەیەنن.

پێشتریش ئەو چوار لایەنە ناڕازییەی هەرێم  لەكاتی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە شاری سلێمانی، بایكۆتی پرۆسەی جیاكردنەوەكەیان كرد.






PM:01:22:12/07/2018