کۆمسای رەخنە لە هونەرمەندانی باشوور دەگرێت

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات "کۆمسای" رەخنە لەخەڵکی باشوری کوردستان دەگرێت کە بێدەنگن لە ئاست ئەو راوداوەی کە بەسەر ژمارەیەک هاوڵاتیانی سنەدا هات.

رۆژی چوارشەممە ١١ی تەمووز،لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تانکەرێکی سووتەمەنی و پاسێکی گەشتیاری لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 

لە دوای روداوەکەش خانمە هونەرمەند کۆمسای لە بەشی ستۆری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام رەخنە لە خەڵکی باشوری کوردسان دەگرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات،" پێم سەیرە، ئێمە کەسایەتی و هونەرمەندانی رۆژهەڵات هەموکات هاوخەمی خۆمان دەر ئەبڕین بۆ ناخۆشییەکان لە باشوری کوردستان و خەمیان ئەگرینە کۆڵ".

دەشڵێت، بەڵام کەسایەتی و هونەرمەندانی باشوری کوردستان بۆ هەر کارەساتێکی رۆژهەڵات  بێ دەنگی هەڵدەبژێن، ئێمە هاونیشتیمانین یان نە؟".

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.


PM:01:50:12/07/2018