هەدەپە وتەبێژێکی نوێی بۆ حزبەکەی دیاریکرد

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وته‌بێژێكى نوێ بۆ حزبه‌كه‌ى دیاری کرد کە بەڕەگەز تورکەو خەڵکی شاری ئیستەنبولە و یەکێکە لەو پەرلەمانتارانی خولی نوێی پەرلەمانی تورکیا.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تەمووز، پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی نوێی حزبەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد و ئاماژەی" لەلایەن ئەنجومەنی باڵای سەرکردایەتی هەدەپەوە بڕیاردراوە لەمەوبەدوا ساروهان ئۆڵوچ، جێگری هاوسەرۆک و نوێنەری شاری ئەستەنبوڵ درێژە بە ئەرکی وتەبێژی هەدەپە بدات".

لە ماوەی رابردوودا ئایهان بیلگەن، وته‌بێژى پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە بوو، بەڵام لەمەوبەدوا ساروهان ئۆڵوچ ئەرکی وتەبێژی ئەو حزبە لەخۆ دەگرێت.

ساروهان ئۆڵوچ، یەکێکە لە سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسیەکانی تورکیا ، کە بە رەگەز خەڵکی تورکیایە و لەساڵی 1958 لە ئەستەنبوڵ لەدایکبووە و خوێندنی زانکۆی لە ئەڵمانیا تەواوکردوە. یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی (پارتی ئازادی و هاوکاری و پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە).


PM:02:03:12/07/2018