پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە گەڕەكی بەختیاری لەشاری سلێمانی کرێکارێک لەكاتی كاركردنیدا كەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایاتی پۆلیسی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گواستراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کردووە، هاوڵاتییەكە ناوی ( أ ، ن ، ر ) ەو لەدایكبووی ١٩٨١، پیشەی كرێكار بووە و لەكاتی كاركردنیدا لە پەیژەی بینایەكەوە كەوتووەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەستداوە .