وەزارەتی دارایی موچەی کەمئەندامان دەخاتە ریزبەندی یەکەم لە دابەشکردنی مووچە

سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ڕایگەیاند، بەڵێنیان لە وەزیری دارایی وەرگرتووە، کە لە مانگی داهاتووەوە کەمئەندامان یەکەم لیست بن لە دابەشکردنی موچەکانیان و لەم مانگەشدا دوای وەزارەتی پەروەردە موچەی کەمئەنجامان دابەشدەکرێت.

سامان حسێن سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند ڕایگەیاند، کە رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی پەیوەندی پێوە کردووە و بەڵێنی پێداوە لە مانگی داهاتوودا مووچەی کەمئەندامان دواناکەوێتو دەخرێتە لیستی یەکەم. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بۆ ئەم مانگە دوای دابەشکردنی موچەی پەروەردە راستەوخۆ موچەی کەمیەنجامان دابەشدەکرێت.

سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان وتیشی، وەزیری دارایی بەڵێنی ئەوەشی پێداوە، کە ئەو کەمئەندامانەی تەنها مووچەی کەمئەندامی وەردەگرن دەستکاری مووچەکەیان بکرێت، هەروەها ئەو کەسانەش مووچەی دیکەیان هەیە دەستکاری ناکرێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە.



PM:02:55:12/07/2018