یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان پابه‌ندبوونی خۆی بە رێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان راگەیەیاند بە مەبەستی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ولێر.
سه‌عدی پیره، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر رێوشوێنێك له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسادا بێت، یه‌كێتی پابه‌ندی ده‌بێت، له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانیشه‌وه هیچ په‌له ناكه‌ین.
وتیشی، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی فەرمی ده‌كەین، چونكه نامانه‌وێت وه‌ك لایه‌نه‌كانی تر بكهوینە هه‌ڵه‌وه، بۆیە له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی تهمموز، پرۆسەی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ولێر دهستیپێكردو چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه‌ی هەرێم لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بایکۆتیان کرد‌و لە چاودێریکردن کشانەوە