سپی ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی سندوقەکانی هەولێر بلآودەکاتەوە

ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی پارێزگای هەولێر دەستی پێکردو پێدەچێت دوو رۆژ بخایەنێت.

بەپێی ئەنجامە بەرایییەکانی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان، ئەنجامی ئەلکترۆنی و ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی زۆر لەیەکەوە دوورنین.

بەپێی ئەو ئەنجامەکانی جیاکردنەوەی دەستی لەکۆی ٩٤ سندوق پارتی بەشێوەیەکی بەرچاو لە پێش لایەنەکانی ترەوەیە بە ٩٥٣٠ دەنگ، دوای پارتی نەوەی نوێ دێت بە ٢٦٤٤ دەنگ، یەکێتی ٢٦١١ دەنگ، هاوپەیمانی ١٨٠٧ دەنگ، گۆڕان ١٤٦٨ دەنگ.



PM:08:22:12/07/2018