بەبەکارهێنانی چای سەوز چارەسەری زیپکەی سەر پێستت بکە
چای سەوز بەچارەسەرێکی زۆر گرنگ دادەنرێت بۆچارەسەری زیپکە لەبەر ئەوەی دەبێتەهۆی نەهێشتنی بەکتریا و ڕێگری کردن لەگەشەکردنی لەسەر پێست، هەروەها دژە هەوکردن و دژە ژەهراویە دژە بەکتریایە هەربۆیە ڕێگری دەکات لەدروست بوونی ئەوزیپکانەی کە بەهۆی بەکتریاوە دروست دەبن، چای سەوز باڵانسی هۆڕمۆنەکان ڕێکدەخات بەمەش ڕێگری دەکات لەدروستبوونی زیپکە.
بەکارهێێنانی:
ـ خواردنەوە: ئەگەر هاتوو چای سەوز بخۆیتەوە ڕۆژانە ئەوە ڕێگری دەکات لەدروست بوونی زیپکە چونکە باڵانسی هۆڕمۆنەکانیی لەش ڕێک دەخات.
ـ بۆڕێگری کردن و نەهێشتنی ئەو زیپکانەی لەسەر پێست دەتوانی هەندێک چای سەوز بدەی لەسەر پێستت یاخود دەتوانی کیسی چای سەوز بخەیتە ناو ئاوی گەرم و بۆ ماوەی سێ خولەک دوای ئەوەی سارد بوویەوە کەمێک هەنگوینی تێبکە بیدە لەپێستت بۆ ماوەی ۲۰خولەک بەمەش ئەنجامێکی باشی دەبێت.
وە :هە ف
سەرچاوە: Health tips
PM:10:08:12/07/2018