سەرۆکی کڕواتیا کە بەبۆنەی کۆبوونەوەی پەیمانی ناتۆوە نەیتوانی بەشداری یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات، پەیامێکی تەلەفزیۆنی ئاراستەی یاریزانەکانی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکات.
سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کە هەڵبژاردەکەی یاری پێش کۆتایی لەگەڵ ئینگلتەرا شەوی چوارشەممە 11/7/2018، ئەنجام دەدا، سەرۆکە شۆخەکەی کرواتیا پەیامێکی ئاراستەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد.
پێش کاتژمێر ٩، کۆلیندا گرابەر کیتارۆڤیچ پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ یاریزان و راهینەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناردووە و تێیدا رایگەیاندووە، کە ”هەموو کاتێک لەگەڵ ئێوەم".
سەرۆکی کڕواتیا داوای لە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە یارییەکی جوان لەپێناو گەل و دەوڵەتەکەیان بکەن و هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ.
لە ئەنجامی یارییەکەدا، هەڵبژاردەی کرواتیا سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و بە ٢-١ گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیال، کە تێیدا رووبەڕووی هەلبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە.