مارسێلۆ: هەرگیز بڕوای چوونی رۆناڵدۆم نەکرد



مارسێلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید دڵتەنگی خۆی بە چوونی رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆس دەردەبڕێت و دەڵێت سوێند دەخۆم هەرگیز بڕوام نەکردووە لە یانەی ریاڵ مەدرید بڕوات.
مارسێلۆ دەڵێت لە دونیادا شتەکان وەکوو خۆی نابن ئێمە لە ١٠ ساڵی رابردوو کاتێکی خۆشمان بەسەربرد لە بردنەوەکان و شکستەکان، ئەوکاتەشی واز لە یاریکردن دێنم وێنەکانی یادگارییەکانی نێوانمان بڵاو دەکەمەوەو شانازی بە خۆمەوە دەکەم.




AM:12:00:13/07/2018