"ئایە زێدان" شاجوانى هه‌ولێر بۆ ساڵى 2017 نوێترین وێنه‌یەکی خۆى بڵاوكرده‌وه و هەوادارانی سەرسامکرد بە جوانییەکەی.
كچه مۆدێلى عێراقى و شاجوانى شارى هه‌ولێر بۆ ساڵى 2017 "ئایە زێدان" بە ستایلێکی جیاواز وێنەیەکی بڵاوکردەوە، کە بە نیمچە روتی دەرکەوتووەو هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ بوێرییەکەی نیشانداوەو بە کچێکی شۆخ ناویدەبەن.
ئایا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نوسیویه‌تى،" ژیان ئاسانه، ئه‌گه‌ر عاشقى شتێك بوویت بیپارێزه، ئه‌گه‌ر شتێكت ویست له‌پێناویدا ماندووبه، كه‌سێكت خۆش‌ویست بایه‌خى پێبده".
ئایە خانمێکی عێراقی نیشتەجێی شاری هەولێرە و لە ماوەی رابردوودا وەك شاجوانی هه‌ولێر دیارکراوە و ناوبراو بە وێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بینەرێکی زۆری هەیە و دەشڵێت "هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم نەکردووە، هەڵبژاردنیشم وەک شاجوان بەڵگەیە لەسەر ئەمە".