ئەم جۆرە خواردنانە هەستی سێکسی دەفڕێنێت

بەشێک لە پیاوان لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی بەهۆی کەمبونەوەی "تستۆستیرۆن "کە بە بەهێزکردنی توانای سێکسی ناسراوە، هەستی سێکسیان کەم دەبێتەوە، بۆیە  هەندێک جۆری خۆراک وادەکەن توانای سێکی دەگەڕێننەوەو ئەو هۆرمۆنە بەهێزدەکەن کە بریتین لە:

١- کەرەوز: دەوڵەمەندە بەھۆرمۆنی ئەندرۆستینۆن، کە بەپێکھاتەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بەرھەمھێنانی تستۆستیرۆن،  تەنها خواردنی مژینی پارچەیەکی بچووک لە کەرەوز ئاستی ئەم ھۆرمۆنە بەرزدەکاتەوە.

٢- ئەڤۆگادۆ: دەوڵەمەندە بەڤیتامین Bو ترشی فۆلیک، بۆیە توانای بەرزکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنەکەی هەیەو وزەش بە لەش دەبەخشێت. 

٣- مۆز:بەشای میوەکان دادەنرێت، چونکە توانای بەرزکردنەوەی حەزی سێکسی ھەیە، دەوڵەمەندە بەڤیتامین B، یارمەتی دەردانی رێژەیەکی بەرچاو لەھۆرمۆنی نێرەکی دەدات لەلەشی مرۆڤدا.

٤- بادەم: رۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لەکرداری بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنی  تستۆستیرۆن.

٥- گۆشتی سوور: کەم خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنی تستۆستیرۆن.


بە پێچەوانەوە هەندێک جۆری خواردن هەن كە هەستی سێكسی لاواز دەكەن و باشترە پێش كرداری سێكسی نەخورێت، ئەوانیش بریتین لە:

١- شیرەمەنییەكان: هەرچەندە شیرەمەنییەكان دەوڵەمەندن بە چەندین جۆری كانزاو ڤیتامین، بەڵام خواردنیان پێش كرداری سێكس دەبێتە هۆی تەمەڵی كەمكردنەوەی توانای سێكسی.

٢- خواردن خێراكان: زۆر خواردنی خۆراكە خێراكان كاریگەری لەسەر هۆرمۆنەكانی لەش دەبێت، ئەمەش كاردەكاتە سەر توانای سێكسی مرۆڤ.

٣- قاوە: خواردنەوەی قاوە زیاد لە ڕادەی پێویست كاریگەری لەسەر هۆرمۆنەكانی لەش دەبێت هۆكاری دەبێت بۆ لاوازی توانای سێكسی مرۆڤ، بە تایبەت گەر پێش كرداری سێكسی بخورێتەوە.




AM:11:32:13/07/2018