کەناڵی ڕووداوی سەر بە نێچیرڤان بارزانی لە
ماڵپەڕەکەی ڕیکلام بۆ بەیاننامەیەکی کونسوڵگەری تورکیا دەکات و هیچ داڕشتنێک بۆ
ڕاگەیەندراوەکە ناکات، چاودێرێکی سیاسیش پێی وایە، "ئەو میدیایە لەوەتەی هەیە
لە خزمەتی ئەجیندای تورکیا کردووە".
ماڵپەڕی ڕووداو لە ڕووکاری سەرەکی
ماڵپەڕەکەیدا دیزاینی بۆ ڕاگەیەندراوێکی کوسوڵخانەی تورکیا کردووە، ئەوەی جێگەی
ئاماژەیە بۆ یەکەمجارە ئەو میدیایە ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە کە بە هیچ جۆرێک
داڕشتنەوەی هەواڵی بۆ نەکرێت و هیچ ئاماژەی بۆ ئەوەش نەکردووە کە ئەو کارەی وەک
ڕیکلام کردبێت.
چاودێرێکی سیاسی بە سپی وت" ئەو کارەی
ڕووداو لە دەرەوەی پڕەنسیپەکانی کاری میدیاییە بە گشتی و دژی بانگەشەکانی ئەو
کەناڵەشە بۆ پڕۆفیشناڵ بوون".
باسی لەوەشکرد زۆرجار ئەو میدیایە هێندەی بەرپرسانی ئاکپارتی لەو کەناڵە دەردەکەون هێندە بەرپرسانی پارتی و سەرکردەکانی کورد لێوە دەرناکەن.
وتیشی ئەمە جاری یەکەم نییە ئەو میدیاییە بە
ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ دەوڵەتی تورکیا و ئەجینداکانی ئەو وڵاتە دەکات.
تۆڕەکە وا خۆی دەناسێنێتت گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردییە، لەژێر دروشمی (ڕووداوی تۆ
هەوواڵی ئێمەیە ) ،لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (ڕۆژنامە و کەناڵی
تەلەفزیۆنی و ڕادیۆ و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک
دەکات.
دەقی هەواڵەکە لە ڕووداو