دوو وەرگێڕانی توانا ئەمین چاپ دەکرێنەوە

ماڵی وەفایی چاپی دووەمی کتێبی (ڕازی گوڵی سوور) بە وەرگێڕانی نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین بڵاودەکاتەوە، هاوکات ناوەندی ئاوێر چاپی دووەمی کتێبی (تۆ لە پەنهانترین کەلێنی پیرۆزی دڵمدایت) بە وەرگێڕانی هەمان وەرگێر بڵاودەکاتەوە.

توانا ئەمین لەبارەی ئەم دوو کتێبەوە وتی "یەکەمیان هەڵبژاردەیەکە لە شیعری بیانیی و دووەمیان بریتییە لە هەڵبژاردەیەک لە جوانترین شیعر و چیرۆک و کورتەی فەلسەفە و گفتوگۆکانی بیرمەند و عاریفی بەنگالی ڕابیندرانات تاگوور." تاگوور، یەکەم نووسەری ئاسیاییە کە خەڵاتی نۆبێڵی وەرگرتووە و کتێبەکانی بۆ نزیکەی سەرجەم زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراوە. پەیامی ئەم نووسەر لەسەر خۆشەویستی و سروشتدۆستی دەوەستێت و لە سەرجەم نووسینەکانیدا ستایشی خوداوەند و ژیان و مرۆڤ دەکات.

توانا ئەمین، نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە ٢٠ بەرهەمی لە بوارەکانی چیرۆک، لێکۆلێنەوەی ئەدەبی، وەرگێڕاندا هەیە.



PM:05:13:13/07/2018