کۆمپانیا نەوتییەکان بەسرە جێدەهێڵن

لەگەڵ گەورەبوونی خۆپیشاندانەکانی بەسرەو شارەکانی باشور، کۆمپانیایەکی رووسی ئەو شارەی جێهشت.

لە ٧ ی تەمووزەوە خۆپیشاندانی پارێزگای بەسرە بەردەوامەو رۆژ بەرۆژ پارێزگاکانی باشووری عێراق دەگرێتەوەو دوێنی خۆپیشاندەران چوونە ناو دامەزراوە نەوتییەکان و خۆپیشاندان رووشیان کرد بەردەم کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت، هەر دوێنێ کۆمپانیای رووسی  (لۆك ئۆیل) ی رووسی، کارەکانیان راگرت و ئۆفیسی کۆمپانیاکەیان داخست و دوای دروستبوونی بارگرژی بەفڕۆکە شارەکەیان جێهشت.

هەر ئێستا مەترسی لەسەر راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت و ناردنی نەوتی عێراق لەو پارێزگایەدا هەیە کە نزیکەی رۆژانە سێ ملیۆنە بەرمیلەو شادەماری ئابوری عێراقە.



PM:08:35:13/07/2018