خۆپیشاندەران فڕۆکەخانەی نەجەفیان کۆنترۆڵکرد

شارەکانی باشوری عێراق دوای بەسەرە دەکوڵێن و خۆپیشاندانەکان فراوان دەبن و دەستبەسەر شوێنە ستراتیژیەکاندا دەگرن، لە دوای هەنگاویاندا فڕۆکەخانەی نەجەفیان کۆنترۆڵکرد.

کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف ئەو فرۆکەخانەیان کۆنترۆڵکرد کە عەبادی نەیدەتوانی لەدەستی هێز و میلشیا حیزبیەکانی ئەو شارەی وەرگرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان گەورەتر و فراوانتر دەبوون و خەریکە لە داواکاری خزمەتگوزارییەوە داواکان بەرزدەبێتەوە بۆ داواکاتی سیاسی، عەلی سیاستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانی هێمانە راگەیاندو هاوکات داوای لە حکومەت کرد پێش گەورەبوونی کێشەکان بەدەم داواکاریەکانی خەڵکەوە بچێت.

ئێستا لە زۆربەی شارەکانی باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورە گەورە بەڕێوەدەچێت و بەدەیان شوێنی ستراتیژی لە بیانای پارێزگاکان و کۆنترۆڵکراون، لەوانە ئەمشەو بینای پارێزگای نەجەف ، بینای پارێزگای زیقار و خۆپیشاندەران بەرەو ماڵی پاڕیزگار دەچن.

هەروەها لە میسان بارەگای دەعوەو حیکمەو ئەنجومەن سوتێنران، هەروەها ١١ چەکداری هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.




PM:09:45:13/07/2018