عەبادی هێزێکی دژە تیرۆر رەوانەی بەسرە دەکات

خۆپیشاندانەکانی شاری بەسرەو شارەکانی باشووری عێراق بەردەوامە، بەم شەوە عەبادی بڕیاری ناردنێ هێزێکی دژە تیرۆری بۆ شاری بەسرە دەرکرد.
میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بلآویانکردەوە کە ئەمشەو عەبادی بڕیاری ناردنی هێزێکی دژە تیرۆری دەرکردووە، بۆئەوەی دامەزراوە نەوتییەکان و کۆمپانیاکان بپارێزێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو هێزە لەچواردەوری دامەزراوە نەوتییەکان جێگریکراون.

هەر ئەمڕۆ لە ڕێگای فڕۆکەوە کۆمپانیایەکی رووسی شارەکەی جێهشت، هاوکات هەڕەشەی راگرتنی نەوتی بەسرە بۆ دەرەوەی ولآت دەکەن کە شادەماری ئابوری عێراقە.



PM:11:42:13/07/2018