نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران رایگەیاند" ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجومەنی ئاسایش عێراق لەسەر بارودۆخی عێراق کۆبوونەوە".
لە بەیانێکدا کە لەنووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە بڵاوکرایەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێوەدەچێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو خۆپیشاندانەی ٧ ی تەموز لە بەسرەوە دەستی پێکرد و شارەکانی باشووری عێراقی گرتەوەو بەسەدان شوێنێ هەستیار لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنترۆڵکراوە، ئەمشەویش گەیشتە بەغدا.