رەغدەی کچی سەدام حسێن کە تاکە کەسە لە بنەماڵەی سەدام کە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان گرنگی پێدەدەن، لە نوێترین لێدوانیدا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق راگەیاند.
لەتویتیكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رەغد سەدام دەڵێت "دانیشتوانی بەسرەی سەربەرز بە بەرزی و شكۆی دارخورماكانیان، هەروەكو چۆن رووبەرووی داگیركاری مەجوسی ئیرانی و داگیركاری ئەمەریكابوونەوە ، ئەمرۆ شۆرش لەدژی پارتە بەكریگیراوەكان ئەنجامدەدەن بۆ ئازادكردنی خۆیان ".
لەسالی 2014شدا لەكاتیكدا داعش پارێزگای موسڵ و بەشێك لەشاری كەكوك و ئەنباری داگیركرد رەغد پشتیوانی خۆی بۆیان دەربڕی .
کۆتایی مانگی رابردوو رەغدە هەواڵی مردنی عێزەت دووری بەدرۆخستەوە کە درابووە پاڵ ئەو، لای خۆیە جەختی لەسەر ئەوە کردوە کە ئەو لێدوانی لەو جۆرەی بڵاونەکردۆتەوە.
لە رۆژی ٧ ی تەموزەوە خۆپیشاندان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزاریەکان لەشاری بەسرە دەستیپێکردو لە رۆژانی رابردوودا زۆربەی شاری عێراقی گرتۆتەوە، شەوی رابردوو ئەو خۆپیشاندانە گەیشتە شاری بابل و بەغدا.