ئایا "سۆڤین" و "زانست" لەیەکتر جیابوونتەوە؟

دەنگۆی جیابونەوەی "سۆڤین" خانمە پیشکەشکاری کورد ماکس شۆ و مۆدێلی کورد "زانست"، ماوەیەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووەو هەموان باس لە جیابونەوەی ئەو دوو هاوسەرە شیکەی کورد دەکەن.

لەروونکردنەوەیەکدا، کەلە بەشی ستۆری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە، "زانست" هاوسەری خانمە پێشکەشکاری کوردسماکس شۆو "سۆڤین" ئاماژە بەوەدەکەت کە لە هاوسەرەکەی جیا نەبووەتەوەو جیاش نابنەوە".

دەشلێت، کە هاوسەرەکەی خۆی زۆر خۆش دەوێت و هیچ هێزێک لەیەکیان ناکات".

سۆڤین ساڵح" لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە، ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە ھاوپیشەکانی خۆی بە ناوی "زانست" کردووە، ھەروەھا پێشتر پێشکەشکار بوو لە کەناڵی "نێت تیڤی، بەڵام لە ئێستادا پێشکەشکاری پرۆگرامی "شۆو مەگەزین"ە لە کەناڵی "کورد ماکس شۆو".







PM:07:00:14/07/2018