سەرۆك ئەركانی کوەیت بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە گەیشتە سنووری عێراق

سەرۆك ئەركانی سوپای كوەیت، دوای ئەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەسەر سنوری عێراق بڵاوەپێکرد، ئەمڕۆ بە مەبەستی بەسەرکردنەوەیان گەیشتە سەر سنور و بۆ ئاگاداربوون لە هەر رووداوێك كە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دروستببێت

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ سوۆای کوەیت بڵاویکردوەتەوە، تیایدا هاتووە محەمەد خزر سەرۆک ئەركانی سوپای کوەیت بە یاوەری ژمارەیەك فەرماندەی دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە سنووری عێراقیان بەسەر کردووەتەوە.

پێشتریش باڵیۆزخانەی  كوەیت لە عێراق داوای لە هاووڵاتیییانەی وڵاتەکەی کرد لە عێراق، خۆیان لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بەدوور بگرن.

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە جەند پارێزگایەکی عێراق بەردەوامەو ئەمڕۆ بازنەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان فراوانتربوو زۆربەی پارێزگاکانی گرتەوەو بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی





PM:10:15:14/07/2018