نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بە بەرزی مایەوە، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک لەسەرو 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تەمموز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا لە بازاڕەکانی جیهان 70 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ رێککەوتنێکی نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت(ئۆپیک)دەگەڕێتەوە، کە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ئەنجامیاندا بەمەبەستی زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.