خۆپیشاندەران چونە ناو بینای ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەوە

لە بەسرە خۆپیشاندان بەردەوامەو دوای ماوەیەک لە گەمارۆدان، خۆپیشاندەران چوونەتە نێو بینای ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکەوە.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی بەسرە دژی خراپی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامەو ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی تەمووز، خۆپیشاندەران رێگەی چوونە نێو ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەیان داخست و چونە نێو پاریزگاکەوە.

لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زۆربەی پارێزگاکانی باشوری عێراقی گرتوەتەوەو بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە چەندین هاوڵاتی بونەتە قوربانی، بەوهۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو
 قەدەغەی هاتوچۆشی لە بەسرە ڕاگەیاندووە و نزیکەی ٣٠ هەزار سەربازی لەو شارانەی ناڕەزایەتییان تێدایە بڵاوکردووەتەوە.




AM:10:32:15/07/2018