هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە
مەترسی هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی میسان لە ئارادایە

لەپارێزگای میسان هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە لەترسی ئەگەری پەلاماردانی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایە.

رۆژنامەی حەیات لە زاری زافر محەمەداوی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای میسان بڵاویکردەوە، کە هێزەکانیان لە پارێزگاکە بڵاوەپێکردووە، بەمەبستی پاراستنی خۆپیشاندەران و کێڵگەکانی نەوت، دەروازە سنوورییەکان، فەرمانگەکانی حکومەت و موڵکی گشتیی.

ئەو بەرپرسەی میسان باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردوو لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بەریەککەوتن دروست بووە، کە بووەتەهۆی برینداربوونی ژمارەیەک  خۆپیشاندەر و چەند کەسێک هێزە ئەمنییەکان.

لە ٧ی ئەم مانگەوە 
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و کەمی ئاو و کارەبا خۆپیشاندان لە شارەکانی باشوری عێراق سەریهەڵداوە لەەندێک شاریش توندوتیژی دروستبووە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیک کەس کوژراون و بریندار بوون، هەروەها بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە شەوی رابردووەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق قەدەغەکردنی هاتووچۆیان لە پارێزگاکانی بەسڕە، نەجەف و کەربەلا راگەیاند.


AM:11:21:15/07/2018