وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند " هەموو مانگێک لە ١٩ و ٢٠ مانگدا حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینارەکە دەنێرێت بۆ هەرێم".
سەفین دزەیی بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە " هەموو مانگێك بەغدا لە یەك وادەدا پارە رەوانەی هەرێم دەكات بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
لەبارەی دواكەوتنی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند پارێزگایەكی ناوچەكانی خواروی عێراق سەفین دزەیی دەڵێت " حكومەتی عێراق هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو هەموو 19 یان 20ی مانگێك پارە رەوانە دەكات، پێش چەند رۆژێكیش حەدیسی رایگەیاندووە كە ناردنی پارە بەردەوام دەبێت بۆ هەرێم، بەڵام هێشتا زووە بڵێین ناردنی ئەو بڕە پارەیە دوادەكەوێت یان نا".
ئەو ماڵپەڕە دەڵێت " سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، لە ئێستادا هیچ بڕە پارەیەك لەبەردەستدا نییە تاوەكو وەزارەتی دارایی لیستی دووەمی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران بڵاوبكاتەوە".