لە نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

ئەمشەو ١٥ ی تەموز سەر لەنوێ شاری گرنگی شیعە لە باشووری عێراق، خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان لە رێگای ڕشتنی ئاو و گازی فرمێسک رێژەوە رووبەرووی خۆپیشاندان دەبنەوە.

لەدوانیوەرۆی هەینییەوە خۆپیشاندان ئەو شارەی گرتۆتەوەو خۆپیشاندەران لە یەکەم شەوی خۆپیشانداندا فڕۆکەخانەکەی شارەکەیان کۆنترۆڵکرد.

دوێنێ شەویش سەرلەنوێ خۆپیشاندان دەستی پێکردەوەو زانیارییەکان ئاماژە بۆ کوژرانی دوو هاولآتی و دەیان بریندار کرد.

لە رۆژی ٧ ی تەموزەوە لە بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێکردو دواتریش زۆربەی شارەکانی گرتەوە، هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ کوژرانی ١٠ هاولآتی دەکەن و برینداربوونی بە سەدان کەس لە هاولآتی و هێزە مەدەنییەکان.

هەرچی شاری بەغدایە، حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری لەناو شاردا بلآوپێکردووەو دیوارێکی ئەمنی بەچوار دەوری پایتەختدا دروستکردووە.    



PM:11:04:15/07/2018