وەزارەتی دارایی دوو خشتەی مووچە ڕادەگەیەنێت

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی پێی راگەیاندوون، لەماوەی 20 رۆژی داهاتوودا مامۆستایان دووجار مووچە وەردەگرن.


ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە ڕووداوی وتوە، ئەمڕۆ دووشەممە 16-7-2018، سەردانی رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان-یان كردووە و پێی راگەیاندوون، 317ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراق گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان ‌و تەنیا فەرمانی خەرجكردنی ماوە.

وتیشی "بەمجۆرە تاوەكو 20-ی ئەم مانگە مامۆستایان مووچەیەك وەردەگرن، دواتریش لە مووچەی داهاتوودا لەبەر پێشخستنی لیستی مووچەی مامۆستایان، مووچەیەكی دیكە وەردەگرن واتە لەماوەی 20رۆژدا مامۆستایان دووجار مووچە وەردەگرن".

ڕوونیشی کردووەتەوە لە مانگی داهاتوو وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەكەمدایە ‌و دووەم وەزارەت دەبێ‌ مووچە وەربگرێت.



PM:02:31:16/07/2018