شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا

لە چیای قەرەچۆغی سنووری مەخمور شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارانی داعش ڕوویدا.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پۆلیسی فیدراڵی عیراق ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە گوندی عەلی رەش لە بناری چیای قەرەچۆغ ئەنجامداوە.

هاوکات سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر - مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند: "جموجوڵی داعش له‌م ناوچه‌یه‌ زۆره‌ و سوودیان له‌ بۆشایی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق وه‌رگرتووه‌و زانیاریمان هه‌یه‌ له‌ ئه‌شكه‌وت و دۆڵه‌كانی چیای قه‌ره‌چوخ خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش به‌ر له‌وه‌ی خۆیان قایم بكه‌نه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ریان".

ڕاشیگەیاندووە "تیمی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دی و به‌لجیكی و وڵاتانی دیكه‌ش به‌ كرده‌یی به‌شداریی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كردووه‌و فڕۆكه‌ی ئه‌پاتچی له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به‌شداریی كردووه‌. حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق هێزیان وه‌ك پێویست نییه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ر چه‌نده‌ گوتوویانه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و لای ئێمه‌ هه‌ڵبێن ده‌یانگرین یان ده‌یانكوژین".

هەروەها غازی ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان لە گەلی شەمزینان و گەلی عەلی رەش کردووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقدا هەیە و توانیویانە گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن.



PM:04:38:16/07/2018