سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، پشتگیریی خۆى بۆ داخوازى خۆپیشانده‌ران ڕاگەیاند و دەشڵێت
وازهێنانی بەدەست خۆپیشاندەرانە.
معه‌ن عه‌بد حه‌نتووش، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا،
پشتیوانی خۆى بۆ خۆپیشانده‌رانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق،دەرنڕیوە
ڕاشیگەیاندووە: "پشتیوانی ته‌واوى
خۆم بۆ مافه ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نم و بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م
له پۆسته‌كه‌م، ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خۆپیشانده‌ران".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ماوەی
هەفتەیەکە بە هۆی خراپی خزمەتگوزارییەکان و نەبوونی هەلی کارەوە چەند شارێکی عێراق
خۆپیشداندانی بەرفراوانی بە خۆیەوە بینیە.