ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی هێزی پێشمەرگە لە سنوری مەخمور بەڕێوەچوو بە گوێرەی زانیارییەکانیش شەش پێشمه‌رگه شه‌هید و چوارى تریش برینداربوون.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە"به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئۆپراسیۆنی پێشمه‌رگه له نزیك گوندی عه‌لا دژی داعش ده‌ستپێكردووه كه داعش خۆیان له ناو ئه‌شكه‌وتی بچوكدا حه‌شارداوه و به‌قه‌ناس شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە"تا ئێستا شەش پێشمه‌رگه شه‌هیدبووه كه دوو له‌و شه‌هیدانه سه‌ره‌تا برینداربوون، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌هۆی قه‌ناسه‌كانی داعش نه‌یانتوانی رزگاريانبكه‌ن، 4 پێشمه‌گه‌ی دیكه‌ش برینداربوون".