پەروەردەو پەرلەمان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆبونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تەمووز، کۆبونەوەیەک لە نێوان هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنم لەسەر چەند پرسێک ئەنجامدرا.

د. شێرکۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری کوردستان بە "سپی" راگەیاند، " لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان 
هەردوو بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت لەوەزارەتی پەروەردە، و لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان   گفتوگۆ لەبارەی چەن پرسێکەوە کرا لەوانە:

۱_ ئەزمونەکان و ئەو سەرنج و کەموکورتیانەی هەبون و دوبارەنەبونەوەیان

۲_چۆنیەتی تودوتۆڵترکردنی پرۆسەی ئەزمونەکان

۳_رێژەی دەرچون و بەراورد بەساڵانی رابوردو

٤_ یەکەمی هەرێم و جیاوازی دوو راگەیاندن

٥_ پرۆسەی سەیرکردنەوەی پەڵپ ( ئیعتراز) کە ۲۳ هەزار زیاتر لە زانستی هەیە و کەمتر لە ٦ هەزار لە وێژەیی هەیە

۷_ کێشەی نەبونی چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە،کە تاساڵی ۲٠۱٤ ساڵانە نزیکەی ٤٠ ملێۆن دۆلار بەچاپی کتێب دراوە،ئێستاش ساڵانەنزیکەی ۲٠ ملێۆن بەچاپی کتێب دەدرێت،بەڵام حکومەت بۆ خۆی چاپخانەیەک ناکڕێت بەبەهای ٤٠ ملێۆن دۆلار؟!

۸_ دەتوانرێت گۆمەڵگایەک بۆ ئەزمونەکان دروست بکرێت و تەنانەت چاودێری دابەشکردنی پرسیاریشی لێوە دەکرێت بەبەهای ۳٥ ملێۆن دۆلار بەڵام حکومەت  بوجەی بۆ تەرخان ناکات!

۹_ کێشەی مۆڵەتی خوێندن و گرێبەست و نەدانی پارەی چاودێری هۆڵەکان،کە کاریگەری خراپی لەسەر خولی دوەم دەبێت.


PM:10:36:16/07/2018