خانمه هونه‌رمه‌ند پەرواز، وێنه‌یه‌كی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ ئەو خۆشەویستییە دەربڕی کە لە نیوان ئەو دوو هاوسەرەدایە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و گۆران ساڵح-ی هاوسەر بلاوکردەوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی،" زۆر دڵخۆشم لەگەڵ تۆ هەمیشە پێدەکەنم چونکە ژیان بە عەشقەوە جوانە".
پەرواز له ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكه، کە بڕیاره به‌م نزیكانه یەکێل لە بەرهەمەکانی بڵاوبكاته‌وه.
پەرواز حسێن لەدایکبووی ساڵی 1989 دانیشتووی شاری هەولێرە هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراو گۆران ساڵحە و خاوەنی دوو منداڵن، لەساڵی 2013 بەشداری کرد لە پڕۆگرامی بەناوبانگی عەرەبی " Arab Idol" .