خانمە گۆرانیبێژی کورد تارا ره‌سوڵ" سەرقاڵی وێنەگرتنی نوێترین بەرهەمیەتی و بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوی بکاتەوە.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تارا نوسیویەتی، كه "ئه‌مڕۆ كۆتاییهات به كاری "وێنه‌گرتنی نوێترین به‌رهه‌مم كه له ئاوازی هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیره) و هۆنراوه‌ی (سامی ئه‌رگوشیه) و کاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی یوسف له‌شكریه و دابه‌شكردنی ئاریۆس حه‌مه سه‌عیده".
هەروەها نوسیویەتی،"به‌قسه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و موزیكژه‌نانه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری به‌رهه‌مه‌كه‌ن له ساڵی 2018 هه‌تا ئێستا هیچ كارێكی ئاواجوانی هونه‌ری پێشكه‌ش نه‌كراوه".
تارا لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا دەلێت،"گۆرانیه‌كه له‌ڕووی ڤیدیۆ كلیپ و كاری ده‌رهێنان و ئاواز و هۆنراوه‌وه له ئاستێكی زۆر به‌رزی هونه‌ریدایه، ئینشاڵا له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیك له رێگه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كوردیه‌كان و سۆسیال میدیاوه گوێبیستی گۆرانیه‌كه ئه‌بن و ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی ئه‌بینن".
تارا رەسوڵ ئاشکرایدەکات، كه "گۆرانیه‌كه ته‌واو عاشقانه‌یه بۆ پیرو لاوان و سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ئه‌بێت، هیوا دارم به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".
هاوکات هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری گۆرانییەکەی تارا رەسوڵ، بەشكی لە دیمەنی ساتی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە.