هەردوو هونەرمەندی کورد ئەفشین شوکری و میکائیل بۆ یەکەم جار و بەشێوەی دەنگ دوێتێک بڵاودەکەنەوە
ئەو دوو هونەرمەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانییەکی دوێت بەناوی "خۆشەویستی"بڵاودەکەنەوە. کە تێکستەکەی لەلایەن"دیار هەڵەبجەی"یە نوسراوەو کاری میلۆدیشی لەلایەن ئەفشین شوکری خۆیەوە بۆ ئەنجامداوە.
ئەفشین شوکری، لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووەو، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین کاری هونەرییە.
میکائیل، خەڵکی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەوادارێکی زۆری هەیە.