نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە نزمبونەوەکردد، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل لە سەرو ٧٢ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تەمووز نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٢ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پیوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە  بە ٧٤ دۆلار و ٦٦ سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات
 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٧ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە  دوێنێ بە ٧٠ دۆلارو ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە سێ مانگی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.


AM:09:26:17/07/2018