ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر پرسی ئەنجامدانی کۆنگرەی ئەو حزبەو چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لەنێو یەکێتی نیشتیمانی بە "سپی" راگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تەمووز، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە چەند پرسێک، یەکێک لەو پرسانەش گفتوگۆکردنە لەبارەی ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکە".

وتیشی، "هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایارو خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەشکرد، "هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کە بڕیاروایە لە ٣٠ی ئەیلول ئەنجامبدرێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەبێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا چەند جارێک بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دراوە، بەڵام کۆبوونەوەکان دواخراون.





AM:09:55:17/07/2018